متمانە یەکێکە لەو بەھایانەی پشتی پێ دەبەستین، بەها هاوبەشەکانمان لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا وامان لێ دەکات پابەندی بەڵێنەکانمان بین و بە هەر نرخێک بێت بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین.
سەرکەوتنی کاڤین گرووپ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە پلان و کارەکانماندا ھەمیشە بیرمان لای رەزامەندی کڕیارەکانمانە.لە سەرەتای ھەموو کارێکدا قازانجی کڕیارەکانمان لە پێش ھەموو شتێکەوە دێت. هەموو کارەکانمان لە پێناو ئەوەیە کە کڕیار دڵخۆش بێت بەو بەرھەمەی پێشکەشی دەکەین.
کەس لە تیمی کاڤین گرووپ هەرگیز ناڵێت: ئەوە کاری من نییە! بەڵکو ئێمە هەنگاو دەنێین و بەرپرسیارێتی ئەوە لە ئەستۆ دەگرین کە ئەنجامی کارەکان چۆن دەبێت و کڕیارەکان چۆن وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ ھەر یەکێک لە کارەکانمان.
هیچ ئامانج و کارێکی کاڤین گرووپ گرنگتر نییە لە زامنکردنی تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران و کارمەندان لە شوێنی کارەکەیان و لە کۆمپانیاکەمان.سەلامەتی و پارێزراوەی لە سەرەتای دەستپێکی ھەموو کارێک و پلانێکماندا دێت، بڕوامان وایە ھەر کارێک بە سەلامەتی ھەمووان نەمانکرد – ئێمە بە هیچ شێوەیەک شانازی پێوە ناکەین.
کاڤین گرووپ سەرنج دەخاتە سەر باشتر کردنی ئەمڕۆ لە چاو دوێنێ، دەمانەوێت کارەکانمان لە داھاتوو ھەمیشە باشتر بێت لە وەی کە لە ڕابردوودا کردومانە. گرنگی دەدەین بە پێشنیاز و سەرنجی تەواوی ئەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەین تاوەکو باشترین فەراھەم بکەین.