ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی سێ نزمەپرد و دوو شەقامی
خزمەتگوزارییە لە شاری دهۆک. چاوەڕوانی لێدەکرێت ترافیکی شەقامی سەرەکی دهۆک بە
رێژەی 80% کەمبکاتەوە. کۆی درێژی
شەقامەکان و نزمە پردەکان بە نۆ کیلۆمەترن،
هەریەکەیان بە پانی جیاواز. نزیکەی 130,000 م٢ قیر لەم پڕۆژەیەدا بەکارهێندراوە، لەگەڵ 325 پایە و بناخەی کۆنکرێتی پتەوکراوی ئامادە و پردێک بە پانی 10 مەتر و درێژی 110 مەتر.