ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دروستکردنی فلایئۆڤەر و نزمەپردێک کە ناسراوە بە یەکتربڕی کوردستان لە شاری زاخۆ.
دەکەوێتە دەروازەی شارەکەوە، لەبەر ئەمەش زۆر گرنگە چونکە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و ترافیک و ئاسانکاریکردن بۆ گواستنەوەی بازرگانی، چونکە پڕۆژەکە بەشێکە لەو رێگە نێودەوڵەتییەی کە عێراق بە ئەوروپا دەبەستێتەوە لە رێگەی تورکیاوە.
زیاتر لە ٥٣،٥٠٠ م٢ قیر و ١٨٨
پایە و بناخەی کۆنکرێتی پتەوکراوی ئامادە لە دروستکردنیدا بەرکاهێندراون.