پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی رێگەیەکی سەرەکی دووساید بە درێژی ٦٠ کم و پانی ٣٠ مەتر لە ئامێدی، لە سنووری پارێزگای دهۆک.
ئەم رێگە سەرەکییە دێرەلووک و شێلادزێ پێکەوە دەبەستێتەوە، کە دوو قەزای رۆژهەڵاتی دهۆکن لە ناوچەیەکی شاخاوی.
شەقامەکەی پێشوو لە دۆخێکی خراپدابوو ببووە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ. هەردوو شارۆچکەکە چەندین ناوچەی گەشتیارییان هەن ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانیان دەکەن.