ئەم دوو کارگەیە هەموو جۆرە کۆنکریتێکی ئامادە دروستدەکەن، وەکو پایە و بناخەی کۆنکریتی ئامادە، ئاوەڕۆی سندووقی، بۆری کۆنکریتی و چەندین جۆری دیکەی کۆنکریتی ئامادە.
رووبەری گشتی کارگەکە 27,500 مەتر دووجایە.
ئێستا کارگەکە پایە و بناخەی کۆنکریتی ئامادە بۆ پڕۆژەکانی دهۆک بەرهەمدەهێنێت.
ئەم کارگەیە بە یەکێک لە سەرەکیترین کارگەکانی پریکاست لە دهۆک دادەندرێت کە چەندین جۆری کۆنکریت بۆ پڕۆژەکانی دابیندەکات.