ئەم پڕۆژەیە تێرمیناڵێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سەرنشینان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ شوێنی راگرتنی پاس و تەکسی، چەند کۆگایەکی بازرگانی و کۆگای سارد، شوێنی راگرتنی بارهەڵگر، پێشانگای ئۆتۆمبیل، هۆتێل، وێستگەی بەنزین و وێستگەی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر.
کۆی رووبەری ئەم پڕۆژەیە ٢٧٣،٠٠٠ مەتر دووجایە و خاوەنی شوێنێکی گونجاوە و بە ئاسانی پێی دەگەیت، لە ناوچەیەکە کە لەبارە بۆ بازرگانی لەسەر رێگەی گشتی دهۆک – زاخۆ.