پڕۆژەکە دەکەوێتە قەزای سیمێل لە پارێزگای دهۆک. ئەم پڕۆژەیە ژمارەیەک خانووی شووشەیی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ کێڵگەیەکی لەقوتوکردنی میوە، کۆگا، ساردخانە، ناوچەی میوە و داری بەردار، شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلی گەورە، باڵەخانەی بەڕێوەبردن، شوێنی مانەوە، باڵەخانەی چالاکییەکان، کارەکانی کارەبا و میکانیک.
رووبەرەکەی ٥٧٦،٦٦٠ مەتر دووجایە، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دهۆک و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنیی کەمی کۆگای سارد و ساردخانە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کاتێکدا کەرتی کشتوکاڵ بەشێکی لە پلانی ستراتیژی حکومەت بە پێشخستن و گەشەپێدان پێی.