ئەم پڕۆژەیە دوو رێگە لەخۆدەگرێت، یەکیان ١.٢ کم درێژە و ١٥ مەتر پانە و بەرەو قەزای ئامێدی دەتبات کە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دهۆکە. ئەوەی دیکەیان دووسایدە بە درێژی ١.٩ کم و پانی ٢٠ مەتر، کە تونێلێک لە خۆدەگرێت بە درێژی ٣٠٠ مەتر لە ناوچەی ماریبکە.
بەگشتی ١٥٠،٠٠٠ م٢ قیر و ١٥،٠٠٠ م٢ لە دیوار و بەربەستی پاریزگاری لە دروستکردنیدا بەکارهێندراون، لەگەڵ جێگیرکردنی سیستەمی هەورە برووسکە.
شارۆچکەی ئامێدی دەکەوێتە ناوچەیەکەوە کە بە چیا دەوردراوە، تونێلەکە رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ئاسانکاری هاتووچۆ و جموجۆڵ لە ناوچەکەدا.