ئەم پڕۆژە وەبەرهێنانە ناوەندێکی بازاڕیکردن، کەیفخۆشی و هایپەرمارکێتە. یەکێکە لە گەورەترینەکان لەسەر ئاستی عێراق، سەرنجی گەشتیارتان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بەلای خۆیدا رادەکێشێت، ئەمەش دەبێتە ئەنجامی دروستبوونی هەلی کاری زۆر. کۆی رووبەرەکەی ١٤٥،٥٨٧ مەتر دووجایە و پێکدێت لە سێ نهۆم و دوو نهۆمی ژێرزەمین بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل کە توانای لەخۆگرتنی ٢٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هەیە، هەروەها رووبەری ٥٢،٠٠٠ مەتر دووجای هەیە بۆ یارییەکان، زیاتر لە ١١٤ دوکان و براند لەخۆدەگرێت جگە لە هایپەرمارکێتی کارفوور، لەگەڵ چەندین قاوەخانە و کافتریا، چێشتخانە، سینەما و یارییەکانی ناوەوە. فامیلی مۆڵ – دهۆک دەکەوێتە سەر رێگەی دهۆک – زاخۆ ئەمەش وای لێدەکات لە هەموو رێگەکانەوە بە ئاسانی پێی بگەیت.